چاونیوز: لە ماوەی چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی شاری هەمەدان لە حوکمێکدا، سزای ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران و لیدانی ٧٤ قامچیی بەسەر مامۆستا مەلا سابیر خودامورادیدا سەپاندووە.
لە سێهەمین دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی مامۆستا مەلا سابیر خودامورادی، دادگای مامۆستایانی ئایینیی شاری هەمەدان ئەو حوکمەی بۆ ناوبراو دەر کردووە و حوکمەکەی، ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
مامۆستا مەلا سابیر خودامورادی، خەڵکی شاری سەقز و پێشنوێژی مزگەوتی قەوخی ئەو شارە، لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لەلایەن ناوەندەکانی ئیتلاعاتییەوە پێشتر چەندین جار بانگ کرابوو.