چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، ماموستایەکی زمانی کورد بەناوی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێـ”ـی سەر بە شاری مەریوان، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان گوازرایەوە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەشێک لە کەرەستەی کەسییشی دەستی بەسەردا گیرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراوی زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.