بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئاوایی “بێساران” سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی “سەیوان یەعقووبی”، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە نزیکەی سێ ساڵ پێش، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوو.