بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “لوقمان شەنگە”، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەم بەندکراوە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیرابوو، دوو ڕۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.
ئەم بەندکراوە پێشتر بۆ تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوو.
لوقمان شەنگە ٤٤ ساڵە، خێزاندار و خاوەن ٣ منداڵ بوو.