چاونیوز: حوکمی سێدارەی هاونیشتمانییهکی کورد لە بەندیخانەی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لۆڕستان جێبەجێ کرا.
بەپێی ههواڵی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژههڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی 1398، حوکمی سێدارەی هاونیشتمانییهکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ڕەسووڵ مەلاحەسەنی“ تەمەن ٣٩ ساڵان لە بەندیخانەی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕەسووڵ مەلاحەسەنی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی شاری برووجێرد هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.