چاونیوز: ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە بە خۆهەڵاوەسین لەسەر پردی گریزەی ناو شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز لە شاری سنە، تەرمی بێ گیانی ئەو لاوە بۆ نەخۆشخانەی گوازراویتەوە و بنەماڵەکەی چاوەڕێی لێدوانی پزیشکی داد دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو لاوە نەزانراوە و بەڵام دەگوترێ ئەو لاوە خەڵکی گەرەکی شەریفاوای سنەیە.