چاونیوز: لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ دوای ماوەیەک ڕاگیران لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، “یەحیا ئیبراهیمی”، کوڕی “عەلی ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “کانێ ڕەش”ی ناوچەی شنۆ کە ماوەی ٤٣ ڕۆژ بوو دەسبەسەر کرابوو ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم”، دەسبەسەر کرابوو و دوای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بە بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.