چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپاوە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی کورد بەناوەکانی ڕەحمان یوسفی خەڵکی ئاوایی سەوجە و کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی ئاوایی چەشمەگۆل سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاند کە، گومانی ئەوە هەیە کە ئەم دوو هاونیشتمانییە دەگەڵ ئەوەیکە هەتا ئێستا هیچ کات کێشەیان نەبووە و نەگیراون، بە تۆمەتی پێوەندی بە هێزێکی کوردییەوە دەسبەسەر کرابن.