بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لاوێکی خەڵکی شاری “دێولان” بە ناوی “فەرزاد سەیف پەناهی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شاری “سنە” لە سێدارە درا
فەرزاد سەیف پەناهی” ساڵی ١٣٩٣ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست کەسێکی خەڵکی شاری “دێولان” بە ناوی “سەعدی قادری” حوکمی ئێعدامی بەسەردا داسەپابوو.
لە سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ئەمە شازدەهەمین زیندانیی کوردە کە لە ئێراندا لەدار دەدرێ. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 7 زیندانی و لە سێ مانگی هاوینیشدا 14 بەندیی کوردی لە دار دابوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندانەکاندا ئێعدام کراون گەیشتە 37 کەس. دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم لانیکەم 49 بەندیی کوردی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیعدام کردبوو.
هەروەها بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێو نەتەوەیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاری تا ئێستا ٦١ هەزار کەسی لەو وڵاتە لە سێدارە دراوە.