قازی نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی کە تا ئێستا سزای ئیعدامی بەسەر زیاتر لە 4500 کەسدا سەپاندوە، دەڵێ: ” سزای مەرگ و لەداردان بە بڕیارێکی گونجاو نازانم.”
ئەو دەڵێ سزای ئێعدام ناتوانێ گرێ‌پوچکەکانی کێشەکانی کۆمەڵگا بکاتەوە.
نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی دەڵێ لە ڕووی ناچاری سزای مەرگ و سێدارەی بەسەر ئەو هەزاران کەسەدا بڕیوە، بەڵام ئێستا پێی وایە کە باشترین کار پێش‌گرتن بە تاوانەکانە، کارێک کە لە ئێران کەس بە گرینگی نازانێ.
قازی نوڕوڵڵا عەزیز محەممەدی بە ئاماژە بە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەڵێ هەژاری و بێ‌کاری و گرانی سەرچاوەی زۆر لە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانن، بۆیە هەنگاوی یەکەم بۆ نەهیشتنی تاوان چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکانە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕۆژانه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی 3 كه‌س له ئێران ئێعدام ده‌کرێن. بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئامانج لەبەڕێوەبردنی حوكمی ئێعدام بۆ بنەبڕكردنی تاوان لە كۆمەڵگاو گەڕاندنەوەی بایەخ وبەها كۆمەڵایەتی و ئایینییە بزربوو و کاڵبووه‌کان دەگەڕێننەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەو وڵاتە لە رووی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەوە به پێی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی پلەی یه‌که‌می لە دنیادا هەیە، بەڵام ئەو شاڵاوە لە ئیعدامكردنانە نه‌ک نەیتوانیوە رێژەی تاوان و جینایەت لەو كۆمەڵگایەدا كەم بكاتەوە، به‌ڵکوو به پێی ئیعترافی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم و به پێی ئامار و زانیارییه‌کان، رێژه‌ی تاوان و تاوانکاری له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری ئیسلامی دا به تایبه‌ت له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند قات له چاو پێشوو زیادی کردوه.