بەرەبەیانی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی سۆفیان و دانیشتووی شاری شنۆ بە ناوی “ڕەسووڵ پوورخزری”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکان بە جلی شەخسییەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی ڕەسووڵ و دوای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕەحمان تابش، کوروش عەزیزی و هێدی شادیخا، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی شنۆن کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.