لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سووسەن حەسەنزادە”، چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی بۆکان، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام”، سێ مانگ بەندیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، لە یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر و پاش نزیک بە مانگێک دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو.
سووسەن حەسەنزادە دوای دەسبەسەرکران، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.