چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠، سەربازێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”کاروان محەممەدی” کە لە فێرگەی سەرەتایی سەربازی لە پادگانێکی شاری ورمێ بووە، لە لایەن هێزی حیفازەت ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر دەکرێ.
سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە، ئەو سەربازە بە هۆیی مشتومڕ و گفتوگۆی سیاسی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان کراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە لە بەر دەستدا نییە.