چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاونیشتمانی بەهۆی نەداری و کێشەی خێزانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بە ناوی مێهران ڕۆستەمی خەڵکی مەریوان بە ڕێگای خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەلایەکی دیکە و هەر لەم ڕۆژەدا، شارومەندێکی خەڵکی ئاوایی ئیندرقاش سەر بە شاری مهاباد بەناوی عەلی تەقیپوور لەبەر بێکاری، هەژاری و دەست کورتی لەیەکێک لە باغەکانی ئەو ناوچەیە خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر لە پێوەندی دەگەڵ دیاردەی دزێوی خۆکوژی، ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی سرنجیانە سەر بە شاری دێولان بەناوی عیرفان سەلیمی بەهۆکاری ڕەوشی ئاڵۆز و خراپی ژیان و هەژاری و بێکاری بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.