ئێعدام وشه‌یه‌که که له ماوه‌ی 37 ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ ژیانی گه‌لانی ئێران گرێی خواردوه و هه‌موو رۆژێ له راگه‌یه‌ندراوه گشتییه‌کان و له کۆڵان و گه‌ره‌ک و شار و گوند گوێبیستی ده‌بن. به جۆرێک خوویان پێگرتووه که بۆته به‌شێکی عادی له ژیان، به‌و مانایه ئیعدام سزایه‌کی توند و قورسه و ده‌بێته هۆی ئه‌ستاندنی گیانی مرۆڤێک، خه‌ڵک زۆر ئارام و هێدی ده‌چنه سه‌یرکردنی و یا بێتهفاوت به‌لایدا تێده‌په‌رن و ئه‌وه کلتوور و فه‌رهه‌نگێکه که نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ماوه‌ی 37 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری خۆی به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا، هه‌وڵی داوه له رای گشتیی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا بیچه‌سپێنی و له هه‌مانحاڵدا روحم و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی له نێو تاک تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا بسڕێته‌وه.
له ئێرانی ژێرده‌ستی کۆماری ئیسلامی‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له تاوانه‌کان سزای ئیعدامیان له سه‌ره، که هێندێک له‌و تاوانانه له روانگه‌ی قانوونی نێونەتەوەیی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، له ریزی ئه‌و تاوانانه نایه‌نه ئه‌ژمار که سزای به‌و چه‌شنه قورسیان له سه‌ر بێ، وه‌ک تاوانی سیاسی، ئابووری، ماده هۆشبه‌ره‌کان و تاوانه جنسییه‌کان. ده‌وڵه‌تی ئێران لەگه‌ڵ ئه‌وه‌دا خۆی ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و به‌شێکی به‌رچاوی له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی پێوه‌ندیدار به پاراستنی مافی مرۆڤی ئیمزا کردوه و به پێی یاساکانی نیوخۆشی ده‌بێ پابه‌ند بێ به نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یماننامانه، به‌ڵام ده‌بینین رۆژبه‌رۆژ توندوتیژی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامییه‌وه به دژی گه‌لانی ئێران به‌رێوه ده‌چێ و روو له زیاد بوونه و چوونه سه‌ری رێژه‌ی ئیعدام و به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ئیعدامانه له به‌رچاوی خه‌ڵک نموونه‌ی به‌رچاو و زه‌قی چوونه سه‌ری ئەو شێوە رەفتاره‌ی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییە له‌گەڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران.
به گوته‌ی رێکخراوه‌کانی پاریزگاری و پاراستنی مافی مرۆڤ، له زۆربه‌ی ساڵه‌کاندا ئیران له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئیعدامیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ، پله‌ی دووهه‌می له دوای چین بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر کردوه که دیاره ئه‌گه‌ر رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی چین به‌راورد بکه‌ین ئێران پله‌ی یه‌که‌می له جیهاندا وه‌به‌ر ده‌که‌وێ و ئه‌وه له حاڵیک دایه که رۆژبه‌رۆژ بە ژماره‌ی ئەو ده‌وڵه‌ت و وڵاتانە ئیزافه ده‌بێ که سزای ئیعدام له قانوونی سزادانی خۆیان لاده‌به‌ن و چه‌ند هۆکارێک ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. له سه‌رده‌می ئێستای ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ئیعدام ناتوانێ سزایه‌کی گونجاو بێ بۆ بنبڕکردنی تاوان؛ بۆ نموونه کاتێک سزای ئیعدام له سه‌ر تاوانباریک به‌ڕێوه ده‌چێ، و حوکمه‌که ئیجرا دەکری قابیلی گه‌ڕانه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر به تێپه‌ڕبوونی کات روون بێته‌وه ئه‌و که‌سه بهبێتاوانی ئیعدام کراوه تازه ناتوانرێ ئه‌و زیندوو بێتەوە و قه‌ره‌بووی بکرێته‌وه که زۆر جاران له مێژووی دادگاکان و قهزاواتدا له وڵاتانی جۆراوجۆردا ئه‌وه رووی داوه که بێ‌تاوانێک ئیعدام کراوه. به‌ڵام زیندان و حه‌بس وا نییه و ئه‌گه‌ر که‌سێک دوای ماوه‌یه‌ک که لە زیندان دایە بێتاوانی ده‌ربکه‌وێ زۆر به ئاسانی حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌توانن قه‌ره‌بووی بکه‌نه‌وه و ئه‌ویش بگه‌رێته‌وه نێو کۆمه‌لگه و ژیانی عادی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ته‌جروبه و زانستی ئامار سه‌لماندویانه که به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدام نه‌یتوانیوه هۆکارێکی کاریگه‌ر بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و تاونکاری، به‌ڵکو به پێچه‌وانه زیانیشی به کۆمه‌ڵگه گه‌یاندوه و کۆمه‌ڵێک گیروگرفتی کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیدا هێناوە بە تایبەتی کاتیک سەرپەرستی بنەماڵەیەک سزای ئیعدام کردنی لە سەر جێبەجێ دەبێ شیرازەی بنەماڵەکەی لێک هەڵدەوەشێ و هیچ سەیر نییە بە هەڵوەشانی ئەو جۆرە بنەماڵانە کەسانێک پەیدا بن کە تووشی تاوان و تاوانکاری بن.
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌که‌ن کە تاک لە کۆمەڵگه‌ی ئێران‌دا ئازادە و ئەوە خۆیەتی بەره‌و تاوان و تاوانکاری دەروا، خەڵک و کۆمەڵگه و دەوڵەت هیچ رۆڵ و نەقشێکیان لەو بابەتەدا نییە و ئەگەر تاکێک تووشی تاوان و سەرپێچی دەبێ ئەوە خۆیەتی دەبێ وڵامدەر بێ، لە دانی جەریمەڕا بگرە هەتا زیندانی هەتاهەتایی و لێئەستاندنی گیانی. ئەو بۆچوونەی دەوڵەتی ئێران دەرخەری ئەو راستییەیە کە دەیهەوێ خۆی لە ئاستی مەسئولیەت بەرامبەر بەخەڵک و کۆمەڵگه بدزێتەوە. مەسئولیەتی دەوڵەت پێش هەر شتێک لە هەر کۆمەڵگه‌یەکدا ئەوەیە کە لە بواری ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی، ئەمنیەت و خۆشبژێوی بۆ هەر تاکێکی کۆمەڵگه دابین بکا. بەڵام کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری بە زاڵکردنی فەزای ئەمنی بە سەر کۆمەڵگه‌ی ئێران‌دا و گرتنەبەری سزای قورسی ئیعدام، ویستی دەسەڵاتی خۆی داسەپێنێ و شوعاری “دامەزرانی ئەمنیەت و پاراستنی کۆمەڵگه بە رێگه‌ی ئاسنین پێک دێ، نەک بە نەرمی نواندن لەگەڵ تاوانباران”، کە ئەوە لە قسە کردنی “آیت اللە خومەینی”ڕا بگرە هەتا کاربەدەستێکی رەدە خوارەوەی ئەو نیزامە لە37 ساڵی رابردوودا بە ئاشکرا دیارە و کاری پێ دەکرێ. بۆ نموونە:
ئایەتوڵا خومەینی ١٤ی رێبەندانی ١٣٦٣٣ لە رێوڕەسمی دەهەی فەجردا لە قسەکانیدا دەڵێ: “ئەگەر ئیمامی عەلی خاوەنی روحم و بەزەیی بوایە شمشیری هەڵنەدەکێشا و ٧٠٠ کەسی یەکجێ نەدەکوشت، بە دانانی دادگا و زیندانی کردن کاری ئێمە جێبەجێ نابێ، ئەو روحم و بەزەیە منداڵانەیە وەلا بنێین…”. لە راستیدا وتار و قسەکانی خومەینی بوونەتە قانوون و لە یاسای بنەڕەتی ئێران‌دا بە روونی رەنگی داوەتەوه. ئەسڵی ١٦٧ دەڵێ: “قازی لەسەریهتی هەوڵ بدا حوکمی هەر تاوانێک لە قانوونی نوسراوەدا بدۆزێتەوە بەڵام ئەگەر پەیدای نەکرد، پاڵپشت بە سەرچاوەکانی ئیسلامیی جێگای باوەڕ، بە فتوای جێگای ئێعتبار، حوکمی قەزیەکە بدا…”. واتە قازی دەستی ئاواڵەیە بە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی خۆی هەر حوکمێک بە دروستی بزانێ لە سەر کەسێک کە تاوانبار کراوە یان تاوانبارە، بێ ئەوەی کە لە بەرامبەر ئەو حوکمەدا بەرپرسیار بێ، حوکمی بۆ دەردەکا. بە واتایەکی دیکە ئەو قانوون و قسەی رێبەرانی کۆماری ئیسلامی دەستی دەزگای قەزایی ئاواڵە کردوە کە حوکمی سزای ئیعدام و سەنگسار و پەراندنی دەست و پێ و… وەک ئەو ئەفسەرەی ئیدارەی چاوەدێری و رێگاوبان و شۆفیرەی وایە کە بەرگەیەکی جەریمە بۆ شۆفیرێکی سەرپێچیکار دەنووسێ. هەر بۆیە لەو کاتەی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی ئێرانی بە دەستەوە گرتووە بە بەهانەی جۆراوجۆر خەڵک ئیعدام و زیندانی دەکا. بەڵام دەبینین لەگەڵ چوونە سەری رێژەی ئیعدام، رێژەی تاوان و تاوانکاری لە ئێران‌دا رۆژبەرۆژ رووی لە زیادبوونە و ئەو ئیعدام و زیندانی کردنە بەو شێوەیە کە دەسەڵەتدارانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەی دەبەن نەیتوانیوە رادەی تاوان و تاوانکاری کەم کاتەوە و بۆ گەیاندنی زیاتری ئەو بابەتە پشت بەو ئامارانە دەبەستین کە زۆربەیان لە سایت و راگەیاندنەکانی ئێران و جیهاندا بڵاو بوونەتەوە و دەرخەری ئەو راستییەن کە رێژەی ئیعدام رۆژبەرۆژ لە ئێرانی کۆماری ئیسلامی‌دا چۆتە سەرێ.
بە پێێ ئامارەکان پێش هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی ٥٥% زیندانیەکانی ئێران تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان بوون بەڵام ئێستا دوای 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی رێژەی زیندانیانی مادە هۆشبەرەکان ٤٥% زیندانیانی ئێران پێک دێنن. بە پێی هێندێک ئامار لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا دەزگای قەزایی ئێران زیاتر لە ٤ میلیۆن کەسی بە تاوانی بەرهەمهێنان و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کردوە و حوکمی زیندانیان بۆ دەرچووە و ئەوە لە حاڵیک دایە رۆژبەرۆژ گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرکان روو لە زیادبوونه و بۆتە گرفتی چارەسەرنەکراو بۆ کۆمەڵگه‌ی ئێران. ئەو ئامارانەی سەرەوە تەنیا تایبەت بوون بە تاوانی فرۆشتن و بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان و ئاماری ئەو کەسانەی کە بە هۆی قەتڵ و زینا و دزی و کۆمەڵێک تاوانی لەو بابەتە ئیعدام کراون زۆر لەوە زیاترە. دەسەڵات بە جێگای دۆزینەوەی رێگاچارەی زانستی و کۆمەڵناسانە تەنیا لە ماشێنی ئیعدام کەڵک وەردەگرێ بێ ئەوەی کاریگەری لە سەر کەم کردنەوەی تاوان و تاونکاری هه‌بێ.
بێجگە لەو ئیعدامانەی سەرەوە کە بەهۆی تاوانی کۆمەڵایەتی، مادە هۆشبەرەکان، قەتڵ، دزی و زینا، “محاربە با خدا و مفسدفی الارض” لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا ئیعدام کراون بێ ئەوەی کە لە دادگایەکی دادپەروەردا دادگایی بکرێن و لە هەمانحاڵدا دەستیان بە پارێزەر رابگا.
ئەگەر دەزگایەک یا رێکخراوەیەکی لێکۆڵینەوە یا پاراستنی مافی مرۆڤ بتوانێ دەستی بە ئەسناد و بەڵگەی کۆماری ئیسلامی رابگا و لە ساڵی ٥٨ هەتا ئیستا ئاماری ساڵ بەساڵی ئیعدامەکان دەست نیشان بکا، رەنگە ئاماری ئیعدامەکان سەر لە دەیان هەزار کەس بدا. بۆ ئەو مەبەستە ئیشارە بە ئاماری چەند قۆناغ لە ژیانی کۆماری ئیسلامی‌دا دەکەین بۆ نمونە:
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی گشتی لە ٢٢ی رێبەندانی ٥٧ هەتا رەشەمەی ١٣٥٨٨ کە تەمەنی کۆماری ئیسلامی نزیک بە یەک ساڵە، ٤٣٨ کەس ئیعدام کراون. بە پێی ئامارە جۆراوجۆرەکان لە ساڵی ٦٠ هەتا ٦٧ زیاتر لە ١٠٧٠٠ کەس بە تاوانی جۆراوجۆر بە حوکمی ئیعدام گیانیان لێ ئەستێندراوە، کە ئیعدامە سیاسییەکانی ساڵی ٦٧ بەشێکە لەو رێژەیە. لە ساڵی ٨٣ هەتا ١٣٩٤ بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە سایتەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بڵاو بوونەوە، رادەی ٦٠٥٨ کەس ئیعدام کراون.
ئەوەی لە ماوەی 377 ساڵی رابردوودا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە سزای ئیعدام لە کۆمەڵگه‌ی ئێران‌دا پێڕەوی کردوە بۆ دروست کردنی فەرهەنگێک بووە کە زۆر دوور بووە لە مێژووی فەرهەنگی گەلانی ئێران، فەرهەنگێک کە روحم و بەزەیی و خۆشەویستی بکوژێ و دڵرەقی و خوڵقاندنی ترس و توندوتیژی پەرە پێ‌بدا و ئەوە یەکێک لەو رێکارانەیە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆیان گرتوویانەتە بەر و بەو رێکارە زیانی گەورەیان لە کۆمەڵگه‌ی ئێران داوە و بە جێگای رێگری لە پەرەگرتنی تاوان و تاوانکاری، رێگاخۆشکەر بوون بۆ پەرەپێدانی تاوان و هۆکاری سەرەکی بوون بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکان وەک “گیرۆدە بوون بە مادە هۆشبەرەکان، دزی و زینا و قەتڵ و…”. کاتێک دەوڵەت هیچ پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی ئابووری و سیاسی نەبێ بۆ بنبڕ کردنی بێ‌کاری و دابینکردنی ژیانێکی خۆش و پاراستنی مافە کلتووری و فەرهەنگییەکانی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و، تەنیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاوان پشت بە ئیعدام و زیندانی کردن ببه‌ستێ، زۆر سروشتییە نابێ چاوەڕوان بین لە کۆمەڵگه‌یەکی وادا تاوان و تاوانکاری پەرە نەستێنی.
لە کۆتاییدا ئیشارە کردن بەم دوو خاڵە پێویستە: کاتێک بە حوکمی دەزگای قەزایی ئێران مەحکوم بە ئیعدام لە بەرچاوی خەڵک دەبێ ئیعدام بکرێ، کۆمەڵگه زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسی توندوتیژی و لە هەمانحاڵدا خۆشەویستی و سۆز و بەزەیی ئینسانی دەکوژێ و هەر ئەوە خۆی هۆکارێکە بۆ پەرەپێدانی توندوتیژی. لە لایەکی دیکەوە له بواری زانستی دەرووناسییەوە ئەوە سەلمێندراوە کە رەفتاری لەو بابەتە لە لایەن دەوڵەت و دەسەڵاتەوە زەربەی قورس لە ویژدانی کۆمەڵگه دەدا و زیاتر تۆوی دڕدونگی و توندوتیژی بڵاو دەکاتەوە. ویژدانی تاکەکانی کۆمەڵگه بە دیتنی کرداری جوان و مرۆڤدۆستانە وەخەبەر دێ نەک بە خوڵقاندنی دیمەنی ئیعدامی مرۆڤەکان هەرچەند تاوانباریش بن.