چاونیوز: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، زیندانییەک بە ناوی “سەیوان حسەینی” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامی (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.
سەیوان حسەینی، ٣٥ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «شیان»ی سنە، نزیکەی چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو.