بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، زیندانییەک بەناوی “محەممەدرەزا مێهربان” خەڵکی شاری قوڕوە لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لە سێدارە درا.
ئەو زیندانییە چوارساڵ پێش بە هۆکاری “کوشتنی بەئانقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.
ئەو زیندانییە ٣٥ ساڵانەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابۆوە.