بەرەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، حوکم لەسێدارەدانی زیندانییەک بەناوی “موعین سەلاح وەرزی” ٦٠ ساڵە خەڵکی ئاودانان لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەو زینداییە جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٠ بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست”ـی برای خۆی دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی سێداری بۆ بڕایەوە کە دوای ٣٠ سال مانەوە لە بەندیخانە، لە سێدارە درا.
هەتا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیای ئێران بڵاو نەبووەتەوە.