بەرەبەیانی پێنج شەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بەناوی “سەعید(عەلی)مرادیان” خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابۆوە.
هەتا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن هێج کام لە ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.