چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠، زیندانییەک بەناوی “ئەرسەلان کەریمی” کوڕی غوڵام خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی “دستگرد”ـی ئیسفەهان ئێعدام کرا.
ئەو هاونیشتمانییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان گیرابوو و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
ئەرسەلان کەریمی خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.