بەرەبەیانی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، زیندانییەکی خەڵکی ئیلام بەناوی “مۆحسێن مێهری” کوڕی غوڵامعەلی لە بەندیخانەی ئەو شارە لە سێدارە درا.
ئەو زیندانییە پیشتر بە هۆی کوشتنی برایەکی خۆی گیرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام حوکم درابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.