ده‌زگای قه‌زایی نامه‌ی داوای ناردنه مه‌ره‌خه‌سیی هه‌زاران زیندانیی بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ناردوه و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌و مافه هیچ زیندانییه‌کی سیاسیی کوردی نه‌گرتۆته‌وه.
دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی به بڕیارێک مەرەخەسیی نەورۆزیی بە ده‌یان هه‌زار زیندانی داوە، بەڵام جارێکی دیکه‌ش زوڵم لە زیندانییە سیاسییە كوردەكان كرا و ئەوان لەم مافە بێبەش کران.
له بڕیارنامه‌که‌ی ده‌زگای قهزاییدا باس له زیندانیی سیاسی نه‌کراوه و گوتراوه که ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له دژی نیزام گیراون له‌و مافه بێبه‌شن، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که هه‌موو زیندانیانی سیاسیی کورد به‌و تۆمه‌ته ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی کراون.
كۆماری ئیسلامی بە زیندانی كردنی زیاتر لە 900 چالاكی سیاسی، مەدەنی و عەقیدەتی وەك یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی بیروڕا لە جیهاندا ناسراوە، لەم نێوه‌شدا پشكی كوردەكان بە 32٠ زیندانیی سیاسیی لە ئاستی وڵات‌دا لە هەموو نەتەوەكانی دیكە زیاترە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ئاستی بێبەش كردنی ئەم گیراوە كوردانە لە مافەكانیانشیان لە باقی زیندانیانی دیكە زۆرترە.