چاونیوز: بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ١٨٠ کرێکاری کورد لە ساڵی رابردوودا بەهۆی ڕووداوی کار بریندار بوون و ژمارەیەکی بەرچاو لەو ئامارە گیانیان لەدەست داوە.
ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨دا زیاتر لە ١٨٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردوە، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان بوون. گیان لەدەست دان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی ڕووداوی کار ده‌بن بیمەن و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لەژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌کدا نین.
هەروەها بارودۆخی کرێکارانی کورد له ساڵی ١٣٩٨ دڵته‌زێنتر و ناله‌بارتر له ساڵانی پێشوو بوو. بەهۆی قەیرانی ئابووری و ئاوسانی بازاڕ توانای کڕینی کرێکاران چەند هیندە لە کەمی دا. سەرباری ئەمەش مووچه و حه‌قده‌ستی کرێکاران له زۆربه‌ی کارخانه و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک شاره‌وانی سێ مانگ و ته‌نانه‌ت شه‌ش مانگ دوا که‌وتووه و ئه‌وه جیا له‌وه‌ی ده‌رکردن له کار و بێکارکرانیان هه‌میشه وه‌ک مۆته‌که به‌سه‌ریانه‌وه بووه.