پێشه‌كیی وه‌رگێڕ(*)
ئه‌شكه‌نجه وشه‌یه‌كه كه له درێژایی مێژووی نووسراوی مرۆڤایه‌تیدا، به‌رده‌وام باسی كراوه و پێبهپێی گه‌شه‌سه‌ندنی تێكنۆلۆژی، هه‌ر سه‌رده‌م و هه‌ر نه‌سلێك به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌ڵكی لـێوهرگرتوه. ئه‌شكه‌نجه یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه كه مێشكی مرۆڤیان به خۆیانه‌وه خه‌ریك كردووه. سه‌ره‌ڕای بوونی قانوون و رێوشوێنی وه‌ك جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و قانوونه مه‌ده‌نییه‌كان كه ئه‌شكه‌نجه‌یان له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا یاساخ كردووه، به‌ڵام لێدان و كوتان و ئازار و ئه‌زیه‌تی مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن زۆر له رێژیمه‌كان و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌بوون یان كه‌مبوونی قانوون و رێوشوێن له گۆڕێ‌دا نییه. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی پێویسته و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به توندی تامه‌زرۆیه‌تی، هاوكاری و یه‌كتر یارمه‌تیدان به‌و مه‌به‌سته‌یه كه نه‌ك هه‌ر رێگا نه‌درێ هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵكوو فه‌رمانده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌شكه‌نجه‌ش، له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ی قانوونی و لێكۆڵینه‌وه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، رێككه‌وتننامه‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه، ره‌فتار و سزای توندوتیژ و نائینسانی و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تی، له 10ی دیسامبری 1984دا‌و، به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی ژماره 46/39 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند كراوه. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له 30ی ژوئه‌نی 1987 واته پاش ئه‌وه‌ی 20 ده‌وڵه‌ت، نیوهرۆكهكهیان له مه‌جلیس، پارلمان و ناوه‌نده‌كانی قانووندانانی خۆیاندا په‌سندكرد، ده‌ستكرا به ره‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی.
رێككه‌وتننامه له پێشه‌كییه‌ك و 33 مادده و له 3 به‌شدا ئاماده كراوه.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌دوای پێناسه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه‌دا، شوێنه‌واره حوقووقییهكان، سه‌لاحییه‌ت و به‌رپرسایه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌كان، جۆر و شێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، پاشگه‌زبوونه‌وه و پێكهاتنی كۆمیته‌ی پێشگیری له ئه‌شكه‌نجه و ئه‌ركه‌كانی شـیكردوونهوه.
به‌پێی ئاماری 8ی فێوریه‌ی2002ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌ندام كه 13 به‌ڵگه‌نامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گرنگی ئه‌و دامه‌زراوه‌یان مۆر كردووه، له سه‌رجه‌می 189 وڵاتی ئه‌ندام، 128 وڵات رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه، ره‌فتاریان سزای توندوتیژ، نائینسانی و تێكه‌ڵ به سووكایه‌تییان مۆر كردووه. ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی رێككه‌وتننامه‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌ی مۆر نه‌كردووه.
(*) ن. نوریزاده (وه‌ڕگێڕی فارسیی ئه‌م ده‌قه) 10ی رێبه‌ندانی 1381
په‌سندكراوی 10ی دیسامبری 1984/ بڕیارنامه‌ی ژماره 46/39ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (له 26ی ژوئه‌نی 1987ه‌وه ده‌ستكراوه به به‌ڕێوه‌بردنی)
ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه:
ـ به سه‌رنجدان به بنه‌ماكانی گونجاو له په‌یمانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه به رسمی ناسینی حورمه‌تی زاتی و مافی یه‌كسان و رانهگوێزراوی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانیی وه‌ك بناغه‌ی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهاندا راگه‌یاندوه،
– به سه‌رنجدان به‌وه كه ئه‌و مافانه له رێز و حورمه‌تی زاتیی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه،
– به سه‌رنجدان به به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یمانیان مۆر كردووه، به تایبه‌تی به سه‌رنجدان به مادده‌ی 55ی، كه داواكاری به‌ره‌وژوور بردنی رێز‌و، ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینهییهكانیهتی،
– به وه‌به‌ر چاوگرتنی مادده‌ی پێنجه‌می به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و، مادده‌ی حه‌وته‌می رێككه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان كه تێیاندا هاتووه: “هیچ كه‌س نابـێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یان بكه‌وێته به‌ر ئه‌و ره‌فتار و سزا زۆردارانه و دژی ئینسانییانه كه مافه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاك زه‌وت ده‌كه‌ن”،
– به سه‌رنجدان به به‌یاننامه‌ی 9ی دیسامبری 1975ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كه پشتگیری له‌و مرۆڤانه ده‌كا كه له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی زۆردارانه و دژی ئینسانی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه مافه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، پێشێل ده‌كا،
– به ئاواتی نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه و هه‌موو كرده‌وه وه‌حشیانه و دژی ئینسانییهكانو، تێكڕای ئه‌و سزا و ره‌فتارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كه‌ن،
ئێمه كه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌مان مۆر كردووه، قبوڵ ده‌كه‌ین كه:
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی 1:
1ـ له روانگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌وه، ئه‌شكه‌نجه به‌مجۆره پێناسه ده‌كرێ: هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی به ئه‌نقه‌ست كه به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌رد و ئازارێكی توندی جه‌سته‌یی و رۆحی به مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتنیان داننان به كرده‌وه و تاوانێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی یان یه‌كێكی دیكه‌دا، تووشی كه‌سێك ده‌كرێ، ئه‌شكه‌نجه‌ی پێده‌گوترێ. هه‌روه‌ها ته‌مبێكردنی شه‌خسیی كه‌سێك به‌بۆنه‌ی كرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و یان كه‌سێكی سێهه‌م ئه‌نجامی داوه، یان له‌وانه‌یه ئه‌نجامی بدا، كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه و زۆرداری له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر جۆره جیاوازیدانانێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زییه‌ت و ئازاردانه، به دنه‌دان و ره‌زامه‌ندی و هاندان و پێشگێری لـێنهكردنی كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی و هه‌ر خاوه‌ن پله و پایه‌یه‌كی دیكه‌ش بـێ، هه‌موویان به ئه‌شكه‌نجه ده‌ژمێردرێن. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ئه‌و ده‌رد و ئازارانه‌ی مرۆڤ له سۆنگه‌ی سزای قانوونییه‌وه تووشیان دهبـیَ، ناگرێته‌وه.
2ـ ئه‌م مادده‌یه له‌سه‌ر رێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێونهتهوهییانهیان (په‌سندكراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به) قانوونه نێوخۆییه‌كانی وڵاتان كه واتایه‌كی به‌رینتریان بۆ ئه‌شكه‌نجه وهبهرچاوگرتووه، نابێته رێگر.[ ده‌بێ هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه و ئه‌و قانوونه نێوخۆییانه، ره‌فتار بكرێ [.
مادده‌ی 2:
1_ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه، له‌سه‌ریه‌تی له بواره‌كانی قانوونی، به‌ڕێوه‌به‌ری (ئیجرایی) و قهزاییدا، هه‌نگاوی پێویست و كاریگه‌ر به مه‌به‌ستی پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌شكه‌نجه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌ڵبگرێ.
2ـ هیچ چه‌شنه هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیی وڵاتێك وه‌ك شه‌ڕ، یان به‌ره‌وڕوو بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ، ناسه‌قامگرتوویی سیاسیی نێوخۆیی و هه‌ر جۆره بارودۆخێكی نائاسایی دیكه، نابـێ بكرێته بیانوو و به‌ڵگه بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه.
3ـ ئه‌مر و فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستێكی به‌رزتری (ده‌وڵه‌تی) و یان ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی، ناتوانێ ببێته به‌ڵگه‌ی پاساودانی په‌نابردن بۆ ئه‌شكه‌نجه.
مادده‌ی 3:
1ـ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام بۆی نییه كه‌سێك كه گیانی له مه‌ترسی دایه و به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه ده‌بێته‌وه، بداته‌وه به ده‌وڵه‌تێك كه به‌راستی ئه‌شكه‌نجه له‌وێدا بره‌وی هه‌یه.
2ـ به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به بواره‌كانی كرده‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه، ناوه‌ندی لێوه‌شاوه و خاوه‌ن سه‌ڵاحییه‌ت ده‌بێ پێكبێن تا به هۆی ئه‌وانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌وڵه‌تانه بكرێ كه نموونه‌ی ئاشكرا و گه‌وره و به‌كرده‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مرۆڤ له كارنامهیاندا ده‌بینرێ.
مادده‌ی 4:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، چاوه‌دێر و دڵنیا ده‌بـێ كه هه‌ر جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك له ژێر ناوی قانوونه جیناییهكاندا، به تاوان دهژمێردرێو، كه‌سێكیش كه ئه‌شكه‌نجه‌كه ئه‌نجام ده‌دا، هه‌روه‌ها ئه و كه‌سه‌ی له‌و كرده‌وه‌یه‌دا به‌شداری و هاوكاری ده‌كا، به تاوانبار ده‌ناسرێن.
مادده‌ی 5:
1ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، هه‌نگاوی به‌جێ و ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی پێویست بۆ راگه‌یشتن به‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی چواره‌مدا هاتوون، (له ده‌زگای قه‌زایی خۆیدا) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، جێبه‌جێ ده‌كا:
ئهلف ـ كاتێك كه تاوانێك له سنووره قه‌زایی، ده‌ریایی و هه‌واییه ناسراوه‌كانی (وڵاته‌كه‌ی)دا، روو ده‌دا.
ب ـ كاتێك كه تاوانبار هاووڵات (شه‌هروه‌ند)ی ئه‌و وڵاته بـێ.
ج ـ كاتێك كه قوربانی (ی ئه‌شكه‌نجه) خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بـێ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش ئه‌م راستییه بسه‌لمێنێ.
2ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، هه‌روه‌ها، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی قانوونیی پێویست له سیسته‌می قه‌زایی خۆیدا، هه‌نگاوی گونجاو ده‌نێ. ئه‌و هه‌نگاوانه تایبه‌تن به‌و كاتانه كه هێندێك تاوان له سنووری قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌دا روو ده‌ده‌ن و تاوانباركراو نادرێته‌وه به وڵاته‌كه‌ی خۆی.
به گوێره‌ی مادده‌ی هه‌شته‌می به‌شی یه‌كه‌م، تاوانبار ده‌درێته‌وه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ناویان هاتووه.
3ـ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، ئه‌و تاوانه جیناییانهش هه‌ڵ ناوێرێ كه پێوه‌ندییان به قانوونه نێوخۆییه‌كانه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی 6:
1ـ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام، كه‌سێك كه تاوانێكی به‌پێی مادده‌ی 4ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، كردبـێ ده‌خاته زیندان، یان هه‌نگاوی دیكه بۆ دڵنیایی له ئاماده‌بوونی تاوانبار هه‌ڵده‌گرێ.[ ئه‌م ده‌وڵه‌ته] بۆ دڵنیایی له وه‌زعی تاوانبار، له‌و زانیارییانه‌ی به ده‌سته‌وه هه‌ن و كه‌ڵكیان هه‌یه، ده‌كۆڵێته‌وه و پاشان ده‌ستووری گرتنیان هه‌ر بڕیارێكی دیكه به گوێره‌ی قانوونه‌كانی خۆی ده‌ر ده‌كا. ئه‌و دهستبهسهركردنهی تاوانبار به‌پێی پێویست، له‌وانه‌یه تا ماوه‌یه‌ك درێژه‌ی هه‌بێ تا [لێكۆڵینه‌وه له] تاوان و ته‌حویلدانه‌وه‌ی تاوانبار، ره‌وتی خۆی بپێوێ.
2- ده‌وڵه‌تی ئاماژه پێكراو كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و راگه‌یشتن (به په‌روه‌نده‌ی تاوانبار) جێبه‌جێ ده‌كا.
3- ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌ند دایه، مافی هه‌یه كه به گوێره‌ی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه، ده‌ستبه‌جێ پێوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه بگرێ. ئه‌گه‌ر گیراوه‌كه هاووڵاتیه‌تی نه‌بێ، مافی ئه‌وه‌ی ده‌بـێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتێك كه زۆرتر له‌وێ ماوه‌ته‌وه، پێوه‌ندی بگرێ.
4ـ كاتێك ده‌وڵه‌تێك به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه كه‌سێك به‌ند ده‌كا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له مادده‌ی 5ی به‌ندی 1دا ئاماژه‌یان پێكراوه ده‌ستبه‌جێ له رووداوه‌كه ئاگادار ده‌كا و هۆ و هه‌لومه‌رج و شوێنی گیرانی به‌ندكراویان پێ راده‌گه‌یه‌نێ.
مادده‌ی 7:
1- ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه له سنووری قه‌زایی خۆیدا كه‌سێكی تاوانباری به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوار گرتووه، به‌پێی مادده‌ی 5 له‌گه‌ڵـی ده‌جووڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر [ئه‌و ده‌وڵه‌ته]تاوانباره‌كه نه‌داته‌وه (به وڵاته‌كه‌ی خۆی)، ده‌بێ په‌روه‌نده‌ی تاوانبار بۆ لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتنی قه‌زایی بۆ ناوه‌نده لێوه‌شاوه و خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان بنێرێ.
2- ناوه‌نده خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته ئاماژه پێكراوه‌كان، وه‌ك هه‌ر تاوانێكی ئاسایی‌و، له ره‌وتێكی سروشتی و جیددیداو، به‌پێی قانوونه ده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی مادده‌ی 5، به‌ندی 3، بۆ لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتنی قانوونی و مه‌حكوومكردن، به‌ڵگه‌نامه قانوونی و بڕواپێكراوهكان پێویستن. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌پێی مادده‌ی پێنج، به‌ندی 1، ده‌بـێ بڕواپێكراو حاشاهه‌ڵنه‌گر بن، به جۆرێك كه رێگا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی قه‌زایی خۆش بكه‌ن.
3- هه‌موو كه‌سێك به سه‌رنجدان به تاوانێك كه به‌پێی مادده‌ی چوار له‌سه‌ری گیراوه، ده‌بـێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی قهزاییدا، ره‌فتارێكی گونجاوی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
مادده‌ی 8:
1- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی چوار كه دانه‌وه‌ی تاوانباران به وڵاتی خۆیان ده‌گرێته‌وه، یان هه‌ر چه‌شنه ده‌ركردن و تهحویلدانهوهیهك كه ئه‌وان به گوێره‌ی رێككه‌وتنی دوو لایه‌نه قه‌بوڵیان كردووه، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
2- هه‌ر كات ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه كه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی بۆ دانه‌وه‌ی تاوانباران له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆر نه‌كردووه، داوای دانه‌وه‌ی تاوانبارێكی پـێبگا، ئه‌م كونڤانسیۆنه وه‌ك په‌یماننامه‌یه‌كی قانوونی بۆ دانه‌وه‌ی تاوانباران چاوی لێده‌كرێ.
3- ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامانه‌ی كه مه‌رجی دانه‌وه‌ی تاو‌انبارانیان به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك قه‌بوڵ نه‌كردووه، تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئه‌شكه‌نجه، وه‌ك ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌بـێ تاوانباران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانیان ته‌حویل بدرێنه‌وه، له رێككه‌وتنه دوو لایه‌نه‌كانی خۆیاندا ده‌گونجێنن و ئه‌شكه‌نجه وه‌ك تاوانێك كه ده‌بێ تاوانبار له‌سه‌ری ته‌حویل بدرێته‌وه و وه‌ك شتێكی قانوونی، له ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام داوا ده‌كه‌ن.
4ـ ئه‌م جۆره تاوانانه (ئه‌شكه‌نجه) كه ده‌بـێ تاوانباران به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌وانه‌وه ته‌حویل بدرێنه‌وه، پێویسته به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی دوو لایه‌نه له نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامدا، ده‌ست نیشان بكرێن. ئه‌گه‌ر هاتوو رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه مۆر كرابوو، به گوێره‌ی مادده‌ی 5 و به‌ندی 1 و به‌پێی ده‌سه‌ڵات و توانا قه‌زاییه‌كانی ده‌وڵه‌تان پێویسته نه‌ك هه‌ر له‌و شوێنانه كه تاوانه‌كه‌یان لـێ ئه‌نجام دراوه، به‌ڵكو له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانیشدا به‌ڕێوه‌بچن.
مادده‌ی 9:
1- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بۆ دابینكردنی ئیمكانات و پێداویستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان و ئه‌و تاوانبارانه‌ی مادده‌ی چوار ده‌یانگرێته‌وه، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرن. هه‌روه‌ها به پیشاندان و هێنانه‌گۆڕی ئه‌و به‌ڵگه و نیشانانه‌ی له ده‌ستیان دایه، له به‌ره‌وپێشبردن و به ئاكام گه‌یاندنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كاندا، یارمه‌تیی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
مادده‌ی 10:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام به سه‌رنجدان به قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه، ده‌بـێ رێنوێنی و زانیاریی پێویست بدا به به‌ڕێوه‌به‌رانی قانوون، هێزه‌كانی ئاسایش (سڤیل) و چه‌كدار، كارمه‌ندانی خزمه‌ته پزیشكییه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به جۆرێك ده‌ستیان له گرتن و لێپرسین و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌یه‌و، له‌وه دڵنیا بـێ كه ئه‌وان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ڕاده‌هێنرێن و فێر ده‌كرێن.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له قانوون و بڕیارنامه‌كانی خۆیدا، ئینسانه‌كان به گوێره‌ی ئه‌رك و بهرپرسایهتییهكانیان له قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌شكه‌نجه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی 11:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی كه به رێكوپێكی و به به‌رده‌وامی، شێوه و رێوشوێنه‌كانی پێوه‌ندیدار به لێكۆڵینه‌وه (لێپرسینه‌وه) و تایبه‌ت به هیشتنه‌وه‌ی گیراوه‌كان (له‌گرتووخانه‌كان) دا، جێبه‌جێ بكا. هه‌ر چه‌شنه چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به‌و جۆره رێوشوێنانهداو، هه‌ر جۆره چاوهدێرییهك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كام له جۆره‌كانی گرتن و زیندانیكردن و هه‌ر بوارێك له بواره‌كاندا كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه، ده‌بێ به سه‌رنجدان به ئه‌سڵی قه‌ده‌غه بوونی ئه‌شكه‌نجه بێ.
مادده‌ی 12:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی سیسته‌مێكی جێگای متمانه‌ی ئه‌وتۆ پێكبێنێ كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌ی بڕاوپێكراوی له باره‌ی هه‌بوونیان به‌رێوه‌چوونی ئه‌شكه‌نجه له شوێنێكیان له سه‌ر سنووری قه‌زایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌دیكرد، كاربه‌ده‌سته خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان ده‌سبه‌جێ و بێ لایه‌نانه پێیان رابگه‌ن.
مادده‌ی 13:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی مافی سكاڵا بۆ كه‌سێك كه راده‌گه‌یه‌نێ له سنووری قه‌زایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ئه‌شكه‌نجه كراوه، بپارێزێ و سكاڵاكه‌ی ده‌سبه‌جێ و بێلایه‌نانه بگه‌یه‌نێته ده‌ست كاربه‌ده‌سته خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ته‌كان و، دڵنیاش بێ كه خاوه‌ن سكاڵا و شاهیده‌كانی به‌بۆنه‌ی سكاڵاكردن و شایهدیدانهكانیانهوه، له‌گه‌ڵ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌ره‌و روو نابن.
مادده‌ی 14:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی له رێگای سیسته‌می قانوونیی خۆیه‌وه، ئه‌و دڵنیاییه بدا كه قوربانییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه زیانه‌كانیان بۆ ببژێردرێته‌وه و خهسارهتهكانیان بۆ قه‌ره‌بووبكرێته‌وه. ئه‌م بژاردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێشوو بۆ قوربانیی ئه‌شكه‌نجه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌گونجێ. هه‌ر كات كه‌سێك له ئاكامی ئه‌شكه‌نجه‌دا بمرێ، زیان و خه‌ساره‌كان بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی 15:
هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له سه‌ریه‌تی له رێگای خۆیه‌وه ئه‌و دڵنیایه بدا كه داننان (به تاوان) له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك به‌ڵگه سه‌یر ناكرێ و ته‌نیا ئه‌و كاته وه‌ك به‌ڵگه حیسێبی بۆ دهكریَ كه له دژی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی تاوانێك كه ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر ئه‌نجامی داوه به‌كار بهێنرێ.
مادده‌ی 16:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام بهرعۆدهیه كه له سنووری قه‌زایی خۆیدا له كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه و نائینسانی و سووكایه‌تی پێكردن و هه‌ر چه‌شنه سزایه‌ك كه پێناسه‌ی ئه‌شكه‌نجه و مادده‌ی 1ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌یانگرێته‌وه و ، ئه‌م جۆره كرده‌وانه به هاندان و دنه‌دان و ره‌زامه‌ندی و ده‌ست وهبهرنههێنانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی و هه‌ر خاوه‌ن پله و پایه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چن، پێشگیری بكا. ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییانه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ن كه به گوێره‌ی مادده‌كانی10و11و12و13 (كه داوای گۆڕین و وه‌لانانی كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان له ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه و نائینسانی و سووكایه‌تی پێكردن و سزای توند و تێژدا هه‌یه)، ده‌كه‌ونه سه‌ر شانیان.
2- رێوشوێنه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه نابنه هۆی ره‌تكردنه‌وه و خه‌وشدار كردنی به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و قانوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه و نائینسانی و سووكایه‌تی پێكردن به تاوان ده‌ژمێرن و ئه‌نجامده‌رانیان به شیاوی ده‌ركردن و تهحویلدانهوه ده‌زانن.
به‌شی دووهه‌م
مادده‌ی 17:
1- كۆمیته‌یه‌كی دژی ئه‌شكه‌نجه پێكدێ (له‌مه‌و دوا له‌م كونڤانسیۆنهدا هه‌ر به”كۆمیته”ناوی ده‌برێ) و ئه‌و كارانه‌ی لێره به‌دواوه ئاماژه‌یان پێ دكرێ، به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. ئه‌م كۆمیته‌یه له 10 پسپۆری پایه‌به‌رز كه له بواری مافی مرۆڤدا سه‌لاحییه‌تی ئه‌خلاقی و لێوه‌شاوه‌ییان هه‌یه پێكدێ. ئه‌وان پشت ئه‌ستوور به سه‌لاحییه‌تی خۆیان، ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن (نه‌ك وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی وڵاتی خۆیان). هه‌ر وه‌ها ئه‌م پسپۆرانه به هۆی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه و به ره‌چاوكردنی دابه‌شینی دادپه‌روه‌رانه‌ی جوگرافیایی (هه‌روه‌ها له سه‌ر بنه‌مای هاوكاریی به كه‌ڵك و ئه‌زموونی حوقووقیی ئه‌وان) هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2- ئه‌ندامانی كۆمیته به ده‌نگی نهێنی و له نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه كاندیدا كراون، هه‌ڵده‌بژێردرێن. ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ئه‌مه‌یان له به‌رچاو ده‌بێ كه كه‌سانی به‌كه‌ڵك و كه‌سانێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مافی مرۆڤ، له ژێر چاوه‌دێریی په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییهكانداو، هه‌روه‌ها كه‌سانێك كه خوازیاری خزمه‌ت له كۆمیته‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان، كاندیدا بكه‌ن.
3- هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له سه‌ر داوای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته كۆ ده‌بنه‌وه. لانیكه‌م دوو له سێی ئه‌ندامان ده‌بێ به‌شدار بن تا كۆبوونه‌وه بتوانێ كاره‌كانی خۆی بكا. ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرایه‌تیی ده‌نگه‌كانی نوێنه‌رانی ئاماده‌بووی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دێننه‌وه، ده‌بنه ئه‌ندامی كۆمیته.
4- یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن نابێ له 6مانگ پاش ره‌سمیه‌ت په‌یدا كردنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، پتر بخایه‌نێ. بۆ هه‌ڵبژاردن لانیكه‌م 4مانگ پێش رۆژی دیاریكراو، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هۆی نامه‌وه داوا له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌كا كه كاندیداكانی خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته له ماوه‌ی 3مانگدا بناسێنن. سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی ریزی ئه‌لفوبێ، لیستێك له ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندیدا كراون، وێڕای گونجاندنی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وانیان ناساندوون، ئاماده ده‌كا و بۆ وڵاتانی ئه‌ندامیان ده‌نێرێ.
5- ئه‌ندامانی كۆمیته بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ههڵدهبژێردرێنو، ئه‌گه‌ر سه‌ر له نوێ خۆیان كاندیدا بكه‌نه‌وه رێگای ئه‌وه ده‌رێ كه سه‌رله‌نوێ ههڵببژێردرێنهوه. به‌ڵام ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی پێنج ئه‌ندامی كۆمیته كه له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردندا، هه‌ڵبژێردراون، پاش 2ساڵ ته‌واو ده‌بێ. ناوی ئه‌و پێنج كه‌سه پاش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له رێگای تیر و پشك لێهاویشتن و به هۆی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، به گوێره‌ی به‌ندی 3ی ئه‌م مادده‌یه دیاری ده‌كرێ.
6- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیته بمرێ، یان ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، یان به هه‌ر هۆیه‌كی دیكه نه‌توانێ ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكا، ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌ی ئه‌وی كاندیدا كردبوو، كه‌سێكی پسپۆری دیكه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی، بۆ جێنشینی ئه‌و و خزمه‌تكردن، دیاری ده‌كا و، داوا ده‌كا ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به زۆرایه‌تیی ده‌نگ به ئه‌ندامی كۆمیته قبوڵی بكه‌ن. ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام په‌سند كردنی (ئه‌ندامی تازه) ده‌خه‌نه به‌ر باس. ئه‌گه‌ر نیوه‌یان زیاتری ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تیی ئه‌و كاندیدا جێنشینهدا نه‌بن، ئاكامه‌كه‌ی به ئاگاداریی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێ تا له ماوه‌ی 6حه‌وتوودا كه‌سێكی دیكه بناسێندرێ و دیاری بكرێ.
7- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، به‌رپرسایه‌تیی خه‌رجییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆمیته له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
(گۆڕانكاری ـ بڕوانه هه‌لومه‌رجی په‌سندكرانی بڕیاری 111/47 كۆڕی گشتی، 16ی دیسامبری 1992)
مادده‌ی 18:
1- كۆمیته، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خۆی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌وان ده‌توانن سه‌رله‌نوێ ههڵببژێردرێنهوه.
2-كۆمیته رێوشوێنه‌كانی كاروباری نێوخۆیی خۆی دیاری ده‌كا. رێوشوێنه‌كان به گوێره‌ی ئه‌م خاڵانه ده‌بن:
ئهلف- ئاستی ره‌سمییه‌ت په‌یداكردنی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده‌بوونی 6 ئه‌ندامه.
ب- بڕیاره‌كانی كۆمیته به زۆرایه‌تیی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌درێ.
3- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كارمه‌ندان، ئیمكانات و پێداویستییه‌كانی كۆمیته به مه‌به‌ستی هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كه‌وتوونه سه‌ر شانی، دابین ده‌كا.
4- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامانی كۆمیته بۆ پێكهێنانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بانگ ده‌كا. كۆبوونه‌وه‌كانی دواتری كۆمیته له‌و كاتانه‌دا كه له ئایینامه‌ی نێوخۆیی‌دا پێشبینی كراون، پێكدێن.
5- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به‌رپرسایه‌تیی خه‌رجی و تێچوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی كۆمیتهكهو، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌رجییانه‌ی به‌هۆی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌كرێن، وه‌ك دانی مووچه‌ی كارمه‌ندان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، به گوێره‌ی به‌ندی 3ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
(گۆڕانكاری ـ بڕوانه هه‌لومه‌رجی په‌سندكرانی بڕیاری 111/47ی كۆڕی گشتی، 16ی دیسامبری 1992)
مادده‌ی 19:
1- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له رێگای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، كۆمیته له‌و هه‌نگاوانه‌ی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و بهرپرسایهتییهكانیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م رێككهوتننامهیهدا ناویانه، ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. یه‌كه‌مین راپۆرت، ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام بوو به ئه‌رك، پێشكێش ده‌كرێ. پاشان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام راپۆرته‌كانی ته‌واوكه‌ری راپۆرتی پێشتریانو، هه‌روه‌ها راپۆرتی هه‌نگاوه نوێیه‌كانیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ئاگاداریی سكرتێری گشتی ده‌گه‌ین.
2- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م راپۆرتانه بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌نێرێ.
3- هه‌ر راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمیته‌وه ده‌خرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و ، كۆمیته بیروڕا و پێشنیازه گشتییه‌كانی خۆی له باره‌ی راپۆرتهكهوه به ده‌وڵه‌تانی پێوه‌ندیدار راده‌گه‌یه‌نێ. ده‌وڵه‌تی گۆرین ده‌توانێ وه‌ڵام و روونكردنه‌وه‌كانی خۆی به كۆمیته رابگه‌یه‌نێ.
4-كۆمیته ئه‌گه‌ر پێی باش بـێ، له‌وانه‌یه ئه‌و بیروڕا و پێشنیازانه‌ی خۆی كه له باره‌ی به‌ندی 3ی ئه‌م ماددهیهوهن و پێوه‌ندییان به‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها تێبینییهكانی خۆی و بۆچوونی ده‌وڵه‌تان له راپۆرتی ساڵانه‌دا بگونجێنێ و به گوێره‌ی مادده‌ی 24 پێشكێشی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی بكا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه، داوای نوسخه‌یه‌ك له‌و راپۆرته بكا، كۆمیته به گوێره‌ی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بـێ داواكه‌ی به‌جێ بێنێ.
مادده‌ی 20:
1_ ئه‌گه‌ر كۆمیته زانیاریی دروست و بڕواپێكراوی ده‌ست بكه‌ون كه نیشان بده‌ن له سنووری ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامدا، ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وام و به‌پێی به‌رنامه هه‌یه، داوا له‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كا كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه و پێڕاگه‌یشتنی، هاوكاریی بكا. پاشان ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه و بیروڕای خۆی له‌و باره‌یه‌وه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێشكێش ده‌كا.
2- به سه‌رنجدان به‌و وه‌ڵام و روونكردنه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌وانه‌یه بیانداته‌وه به كۆمیته‌و، هه‌روه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییه بڕواپێكراوانهی كه كۆمیته له راست و دروست بوونیان دڵنیایه، كۆمیته له‌وانه‌یه یه‌كیان چه‌ند ئه‌ندامی خۆی بۆ پێڕاگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی راسپێرێ تا ده‌ستبه‌جێ راپۆرتێك بۆ كۆمیته ئاماده بكه‌ن.
3- له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، به‌پێی به‌ندی 2ی ئه‌م مادده‌یه، كۆمیته داوا له‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه ده‌كا كه له‌م باره‌یه‌وه هاوكاریی بكا. به سه‌رنجدان به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كراون‌و، هه‌روه‌ها به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پێوه‌ندیدار، رێگا به لێكۆڵه‌ری كۆمیته ده‌درێ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكا.
4- كۆمیته پاش پێڕاگه‌یشتن و دوای روونبوونه‌وه‌ی وه‌ڵام و بیروڕای [ده‌وڵه‌تی] ئه‌ندام یان ئه‌ندامان، به سه‌رنجدان به به‌ندی 2ی ئه‌م مادده‌یه، بیروڕا و بۆچوونی ئه‌وان، وێڕای بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی‌و، به‌وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رج به ئاگاداریی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام ده‌گه‌یه‌نێ.
5- هه‌موو قۆناغه‌كان (ی لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگه‌یشتن) كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، به‌پێی به‌ندی 1 تا 4ی ئه‌م مادده‌یه، به نهێَنی ده‌بن. هه‌روه‌ها له هه‌موو قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و پێڕاگهیشتندا داوای هاوكاری له‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه ده‌كرێ كه كێشه‌كه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه. پاش ته‌واو بوونی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌پێی به‌ندی 2، كۆمیته دوای راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پێوه‌ندیدار، له‌وانه‌یه بڕیار بدا كه پوخته‌یه‌ك له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به گوێره‌ی مادده‌ی 24 له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی (بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی)دا، بگونجێن.
مادده‌ی 21:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه هه‌ركات بیهه‌وێ ده‌توانێ رابگه‌یه‌نێ كه سه‌لاحییه‌تی ئه‌م كۆمیته‌یه بۆ وه‌رگرتن و پێڕاگه‌یشتنی سكاڵای هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌ندام سه‌باره‌ت به ره‌چاونه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌م رێككه‌وتننامه‌یه، به ره‌سمی ده‌ناسێ. به گوێره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه بهكردهوانهی له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن، ئه‌و سكاڵایانه وه‌رده‌گیرێن و لێیان ده‌كۆڵرێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام، سه‌لاحییه‌تی كۆمیته‌ی بۆ پێڕاگه‌یشتنی ئه‌وان به ره‌سمی ناسیبێ و رایگهیاندبـێ. هیچ سكاڵایه‌كی پێوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كه ئه‌و به ره‌سمییه‌ت ناسینه‌ی رانهگهیاندبـێ، به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه له‌لایه‌ن كۆمیته‌وه وه‌رناگیرێ. له باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌وه كه به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێن، به‌م جۆره هه‌نگاو ده‌نرێ:
ئهلف- ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام به‌و ئاكامه بگا كه ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌ندام رێوشوێن و خاڵه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌ڕێوه نابا، ده‌توانێ به‌هۆی نامه سه‌رنجی ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ راگه‌یشتن به‌و مه‌سه‌له‌یه، رابكێشێ. سێ مانگ پاش گه‌یشتنی ئاگادارییه‌كه، ده‌وڵه‌تی ئاگاداركراو، روونكردنه‌وه یان هه‌ر چه‌شنه بیروڕادهربڕینێكی دیكه‌ی به نووسراوه به مه‌به‌ستی روونبوونه‌وه‌ی كێشه‌كه ده‌دا به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئاگاداری كردۆته‌وه. روونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌كان ده‌بـێ تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌گونجێ له باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دادپرسی له یاسای نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌داو، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ باشتركردنی ئه‌و رێوشوێنانه هه‌ڵگیراون، یان خه‌ریكه هه‌ڵده‌گیرێن، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ی له حاڵـی پێڕاگه‌یشتنی دان، یان ده‌ره‌تانی ئه‌وه هه‌یه گۆڕانیان به‌سه‌ردا بـێ، زانیاری‌یان تێدابـێ.
ب- ئه‌گه‌ر كێشه و گرفته‌كان به جۆرێك بن كه ره‌زامه‌ندیی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام، پاش وه‌رگرتنی یه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه و له ماوه‌ی 6 مانگدا، دابین نه‌كه‌ن، هه‌ر كام له‌لایه‌نه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ناردنی وریاكردنهوهیهك بۆ كۆمیته و ده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر، شێلگیریی خۆیان تا گه‌یشتنه ئاكامی دڵخواز پێشان بده‌ن.
ج- كۆمیته به سه‌رنجدان به‌م مادده‌یه، ته‌نیا پاش ئه‌وه‌ی بۆی روون بۆوه كه چاكسازی و هه‌نگاوی چارهسهركهرانه له چوارچێوه‌ی قانوونه نێوخۆییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا ئاكامێكی نه‌بووه و ، دوو ده‌وڵه‌ته‌كه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان به‌پێی بنه‌ما قبوڵكراوهكانی مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌ر سه‌ر ناكه‌ون، ئه‌و كاته به كێشه‌كه راده‌گا. ئه‌م رێوشوێنه له باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌وه كه پێڕاگه‌یشتنیان له رێگا قانوونییهكانهوه، ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێ و له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ناگونجـێ، یان ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بكرێ كه ئه‌م جۆره پێڕاگه‌یشتنه ناتوانی یارمه‌تییه‌كی كاریگه‌ر به دادپرسیی كه‌سێك بكا كه به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به قوربانیی توندوتیژی ده‌ژمێردرێ، به‌ڕێوه ناچێ.
د- كۆمیته له كاتی راگه‌یشتن به‌و سكاڵایانه‌ی پێی گه‌یشتوون، به‌پێی ئه‌م مادده‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی پێكدێنێ.
ه- به ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كانی خاڵـی “ج”، كۆمیته به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دۆستانه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه و ناكۆكییان له‌سه‌ره‌و، له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزدانان بۆ ئه‌و به‌رپرسایه‌تییانه‌ی له‌م رێككهوتننامهیهدا هاتوون، یارمه‌تیی به‌كرده‌وه ده‌خاته ئیختیار ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام. به‌و مه‌به‌سته كۆمیته له كاتی پێویستدا، كۆمیسیۆنێكی پسپۆر له بواری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كاندا دیاری ده‌كا.
و- كۆمیته به‌پێی ئه‌م مادده‌یه له هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌دا كه بۆ پێڕاگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردن دێنه لای، ده‌توانێ له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خاڵـی “ب” ده‌یانگرێته‌وه، هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌كی پێوه‌ندیدار داوا بكا.
ز- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام كه خاڵـی “ب” ده‌یانگرێته‌وه، مافی ئه‌وه‌یان ده‌بـێ له كاتی راگه‌یشتن به كێشه‌یه‌ك له كۆمیته‌دا، نوێنه‌ریان هه‌بـێ و تێبینییهكانی خۆیان به شێوه‌ی زاره‌كی یان نووسراوه ده‌رببڕن.
ح- كۆمیته له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی 12 مانگ پاش وه‌رگرتنی وریاكه‌ره‌وه به گوێره‌ی خاڵـی “ب” راپۆرت بداته‌وه:
1- ئه‌گه‌ر به‌پێی رێوشوێنه‌كانی خاڵـی “ه” گه‌یشتبنه رێگاچاره‌یه‌ك، كۆمیته راپۆرته‌كه‌ی خۆی له پوخته‌ی راپۆرتێكدا چڕ ده‌كاته‌وه.
2-ئه‌گه‌ر رێگا چاره‌یه‌ك به گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی خاڵـی “ه” په‌یدا نه‌بووبێ، كۆمیته له راپۆرتی خۆیدا رووداوه‌كان به كورتی شیده‌كاته‌وه. [هه‌روه‌ها]ده‌قی كۆنووسی تێبینییه نووسراو و زاره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، ده‌كرێته پاشكۆی راپۆرت. له باره‌ی هه‌ر نموونهیهكیشهوه، راپۆرتێك به ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه پێوه‌ندیداره‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ.
3- رێوشوێنه‌كانی ئه‌م مادده‌یه كاتێك ده‌كرێ به‌ڕێوه‌بچن كه پێنج ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه، به‌پێی خاڵـی 1ی ئه‌م مادده‌یه، به‌یاننامه پێشبینیكراوهكانیان ده‌ركردبێ. ئه‌و به‌یاننامانه به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سپێردرێن و وێنه‌یه‌ك له‌وان بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه ده‌نێردرێ. هه‌ر كات سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێویستی بزانێ ده‌توانێ به‌هۆی وریاكهرهوهیهك، به‌یاننامه‌كه به خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
دانه‌وه‌ی به‌یاننامه، گۆڕانێك له ره‌وتی راگه‌یشتن به كێشه‌یه‌كیان نیوه‌ڕۆكی سكاڵایه‌ك كه پێشتر به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه ناردراوه، پێكناهێنێ.
هیچ سكاڵایه‌كی دیكه، پاش ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتی داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كرد، قه‌بوڵ ناكرێ. مه‌گه‌ر ئه‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌كه‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كی تازه‌ی دهركردبـێ.
مادده‌ی 22:
1- ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌توانێ به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه هه‌ر كات بیهه‌وێ لێوه‌شاوه‌یی كۆمیته بۆ وه‌رگرتن و پێڕاگه‌یشتنی سكاڵای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیددیعا ده‌كه‌ن بوون به قوربانیی توندوتیژیی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، به ره‌سمی بناسێ و رایبگه‌یه‌نێ. هیچ سكاڵایه‌ك له ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه لێوه‌شاوه‌یی كۆمیته‌ی به ره‌سمی نه‌ناسیووه، له‌لایه‌ن كۆمیته‌وه وه‌رناگیرێ.
2- كۆمیته ئه‌و سكاڵایانه‌ی ناوی كه‌سیان له‌سه‌ر نهبێو، له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانی رێككه‌وتننامه‌دا نه‌گونجێن، به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه وه‌رناگرێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه سكاڵایانه‌ش كه به مه‌به‌ستی كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له‌و مافه هاتبنه گۆڕێ، قه‌بوڵ ناكا.
3- له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رێوشوێنه‌كانی به‌ندی 2، كۆمیته به‌پێی ئه‌م مادده‌یه، وێڕای راگه‌یشتن به سكاڵاكانی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه به لادان له نیوه‌رۆكی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه تاوانبار كراوه، به گوێره‌ی به‌ندی 1 سه‌رنجی بۆ لای ئه‌و سكاڵایانه راده‌كێشێ. له ماوه‌ی 6 مانگ داوای وه‌رگرتنی سكاڵاكان، ده‌وڵه‌تی تاوانبار كرا‌و به لادان، روونكردنه‌وه‌ی به نووسراوه و زاره‌كی به مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌و، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ باشتركردنی وه‌زعه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵگیراون، پێشكێشی كۆمیته ده‌كا.
4- كۆمیته، سكاڵاكان به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه و به‌پێی ئه‌و زانیارییه روون و راستانهی كه له‌لایه‌ن تاك یان ئه‌ندامێكی پێوه‌ندیداره‌وه پێی ده‌درێ، ده‌خاته ژێر لێكۆڵینه‌وه و پێیان راده‌گا.
5- كۆمیته له‌و سكاڵایانه كه له‌لایه‌ن تاك (كه‌س)ێكه‌وه و ، به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه پێی ده‌درێ، ناكۆڵێتهوه. مه‌گه‌ر ئه‌و كاته كه بۆ كۆمیته روون ببێته‌وه:
ئهلف- بابه‌تی سكاڵاكه له ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌دا نه‌هاتۆته گۆڕێ و لێی نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه.
ب- تاك (ی سكاڵاكه‌ر) له په‌نابردن بۆ هه‌موو هه‌نگاوێكی چاره‌سه‌رخوازانه له‌لای ناوه‌نده خاوه‌ن سهلاحییهتهكانی نێوخۆیی، ئاكامێكی وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ئه‌وتۆ هه‌بـێ كه ره‌وتی راگه‌یشتن به سكاڵاكه به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ عه‌قڵ، درێژ بووبێته‌وه، یان هه‌ست به‌وه بكرێ كه ئه‌م جۆره پێڕاگه‌یشتنه ناتوانێ یارمه‌تییه‌كی كاریگه‌ر به دادپرسیی كه‌سێك بكا كه به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به قوربانیی توندوتیژی ده‌ژمێردرێ.
6- كۆمیته له كاتی راگه‌یشتن به‌و سكاڵایانه‌دا كه پێی گه‌یشتوون، به‌پێی ئه‌م مادده‌یه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی پێكدێنێ.
7- كۆمیته بۆچوونه‌كانی خۆی به ئاگاداریی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار و ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵاكه‌ی كردووه، ده‌گه‌یه‌نێ.
8- رێوشوێنه دیاریكراوه‌كانی ئه‌م مادده‌یه كاتێك شیاوی به‌ڕێوه‌چوونن كه پێنج ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه، به‌یاننامه‌كانی پێشبینیكراو له به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه‌دا بڵاو كردبێته‌وه. ئه‌و به‌یاننامانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه وه‌ك ئه‌مانه‌تێك له‌لای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێن. سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێنه‌ی ئه‌وان بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به‌و په‌یماننامه‌یه‌وه ده‌نێرێ. هه‌ركات سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێویستی بزانێ، ده‌توانێ به‌هۆی وریاكهرهوهیهك، به‌یاننامه‌كه، به خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه. وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌یاننامه، گۆڕانێك له ره‌وتی راگه‌یشتن به كێشه‌یه‌كیان نێوه‌ڕۆكی سكاڵایه‌ك كه پێشتر به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه ناردراوه، پێكناهێنێ.
مادده‌ی 23:
ئه‌ندامانی كۆمیته و كۆمیسیۆنه‌كانی پێكهاتوو له راوێژكارانی پسپۆر كه به پێی مادده‌ی 21 (خاڵی ه) دیاری ده‌كرێن، له كاتی جێبه‌جێكردنی كار و ئه‌ركه پێئهسپێردراوهكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئیمتیاز و پارێزراوی (مصونیت)ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌بێ. ئه‌م جۆره نموونانه له به‌شه‌كانی سه‌ر به رێككهوتننامهداو، به پێی ئیمتیاز و پارێزراوییهكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی 24:
كۆمیته به گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، تێكۆشانی خۆی له راپۆرتێكی ساڵانه‌دا پێشكێش به ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا.
به‌شی سێهه‌م
مادده‌ی 25:
1- ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بۆ مۆركردن له لایه‌ن هه‌موو ده‌وڵه‌تانه‌وه كراوه‌یه.
2- ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه پێویسته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه په‌سند بكرێ. (مه‌به‌ست له هێنانی زاراوه‌ی “په‌سند كردن” له په‌یماننامه و پرۆتۆكۆله نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تان به گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتی خۆیان‌و، یان ناوه‌نده خاوه‌ن سهلاحییهتهكانی وه‌ك پارلمان له‌نێوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا په‌سه‌ندی بكه‌ن).
به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به په‌سندكردنیان په‌یوه‌ستبوون به رێككه‌وتننامه كه لای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌مانه‌ت داده‌نرێ.
مادده‌ی 26:
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تان پێیه‌وه په‌یوه‌ست بن، كراوه ده‌بێ. په‌یوه‌ستبوونی ده‌وڵه‌تان به هۆی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ستبوون كه له لای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌مانه‌ت داده‌نرێ، جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی 27:
1- جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، 30 رۆژ پاش سپێردرانی بیسته‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سندكردنیان په‌یوه‌ست بوون به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست پێده‌كرێ.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه دوای سپێردرانی بیسته‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سند كردنیان په‌یوه‌ست بوون، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه په‌سند بكا و ڕه‌گه‌ڵی بكه‌وێ، 30 رۆژ دوای سپاردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سند كردنیان په‌یوه‌ست بوون به شوێنی خۆی، له‌سه‌ریه‌تی ده‌ست بكا به جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه.
مادده‌ی 28:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌وانه‌یه له كاتی مۆركردنیان په‌سندكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یان له كاتی ره‌گه‌ڵ كه‌وتنیدا رابگه‌یه‌نێ كه كۆمیته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ده‌ست نیشانكراوهكانی به هۆی مادده‌ی 30، به ره‌سمی ناناسێ.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه مه‌رج و مافی خۆ ده‌رهاویشتن له به‌ندی یه‌كی ئه‌م مادده‌یه‌ی بۆ خۆی هیشتۆته‌وه، هه‌ر كات بیهه‌وێ ده‌توانێ به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م مه‌رج و مافه وه‌لابنێ.
مادده‌ی 29:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌توانێ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ گۆرانكاری (له رێككه‌وتننامه‌دا) پیشنیاز بكا و ده‌قی گه‌ڵاڵه‌كه به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بسپێرێ. سكرتێری گشتی، هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌كی پێشنیازكرا و به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری، بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌نێرێ و داوایان لێ ده‌كا كه پێی رابگه‌یه‌نن ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ن كۆنفرانسێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی هێنانه به‌ر باسی گه‌ڵاڵه پێشنیازكراوه‌كان و بڕیار له سه‌ردانیان پێك بێنێ؟ به‌و مه‌رجه‌ی لانی كه‌م سێ یه‌كی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام داواكاری پێكهێنانی كۆنفرانسێكی له‌و چه‌شنه بن، سكرتێری گشتی، كۆنفرانسه‌كه له ژێر چاوه‌دێری و پێڕاگه‌یشتنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێكدێنێ. هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك كه له لایه‌ن زۆرایه‌تیی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه (كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده بوون و ده‌نگ ده‌ده‌ن) قه‌بووڵ بكرێ، به هۆی سكرتێری گشتییه‌وه بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی قه‌بووڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی، ده‌نێردرێ.
2- گۆڕانكاریی قه‌بووڵكرا و به سه‌رنجدان به به‌ندی یه‌كی ئه‌م مادده‌یه له‌و كاته‌وه ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كرێ كه دوو له سێی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی رێككه‌وتننامه به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رابگه‌یه‌نن كه ئه‌وان به‌گوێره‌ی قانوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاتی خۆیان، گۆڕانكارییه‌كه‌یان په‌سند كردووه.
مادده‌ی 30:
1_ هه‌ر ده‌مبه‌دمه و ناكۆكییه‌ك كه له نێوان دوویان چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌سه‌ر تێگه‌یشتنیان چۆنیه‌تیی بهكارهێَنانی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه پێكبـێو، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌توانن ئه‌م ناكۆكییه به‌هۆی وتووێژ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له‌وان ناكۆكییه‌كه ده‌برێته لای ده‌سته‌ی داوه‌ران. ئه‌گه‌ر تا 6 مانگ دوای ئه‌و كاته‌ی داوای پێڕاگه‌یشتن به ناكۆكییه‌كه درابوو به ده‌سته‌ی داوه‌ران، ده‌وڵه‌تان ئاماده نه‌بوون بڕیاری ده‌سته‌ی داوه‌ران قه‌بوڵ بكه‌ن، هه‌ر كام له لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه ده‌توانن ناكۆكیی خۆیان به‌رنه دادگای دادی نێونه‌ته‌وه‌یی.
2_ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بۆی هه‌یه له كاتی مۆركردنی ئه‌م رێككهوتننامهیهیان له كاتی پێوه پهیوهستبوونیدا رابگه‌یه‌نێ كه له جێبه‌جێكردنی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه خۆی ده‌رده‌هاوێژێ. ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌گه‌ڵ رێزدانان بۆ هه‌ر وڵاتێك كه ئه‌م مه‌رج و مافه‌ی بۆ خۆی پاراستبێ، جێبه‌جێكردنی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره ده‌وڵه‌تانه‌دا، به ئه‌ركی خۆیان نازانن.
3_ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه مه‌رج و مافی خۆ ده‌رهاویشتن له به‌ندی 2ی ئه‌م مادده‌یه‌ی بۆ خۆی هێشتۆته‌وه، هه‌ر كات بیهه‌وێ ده‌توانێ به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و مه‌رج و مافه وه‌لا بنێ.
مادده‌ی 31:
1- ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام هه‌ر كات بیهه‌وێ ده‌توانێ له رێگای نووسراوه‌یه‌ك بۆ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ، ده‌رچوونی خۆی له‌م په‌یماننامه‌یه كه له راستیدا به مانای داماڵینی هه‌ر چه‌شنه ده‌روه‌ست و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له ئاست نێوهرۆكهكهیهتی، رابگه‌یه‌نێ.
2- ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و وهدهركهوتنه، له به‌رپرسیاره‌تی و دهروهستبوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام به‌رانبه‌ر به‌و كرده‌وانه‌ی هه‌تا كاتی وهڕهسمی گه‌ڕانی ده‌رچوونه‌كه‌ی ئه‌نجامی داون، كه‌م ناكاته‌وه و ، ناتوانێ له‌سه‌ر رێی درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیته له كار و كرده‌وه‌كانی پێش ئه‌و ماوه‌یه‌دا، ببێته كۆسپ.
3ـ پاش ئه‌وه‌ی ره‌وتی چوونه‌ده‌ری ده‌وڵه‌تێك لهرێككهوتننامه گه‌یشته دوا قۆناغ و ره‌سمیه‌تی په‌یدا كرد، كۆمیته ئیدی له[كاروباری]ده‌وڵه‌تی وهدهركهوتوو ناپرسێته‌وه.
مادده‌ی 32:
1- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م رێككهوتننامهیهیان مۆر كردووه و پێیه‌وه یه‌یوه‌ست بوون، ئاگادار ده‌كاته‌وه له:
ئهلف- ئیمزاكان (مۆركردنهكان)، په‌سند كردنه‌كان و پێوهپهیوهستبوونهكان به پێی مادده‌كانی 25 و 26
ب- كاتی دیاریكراو بۆ ده‌ست پێكردنی به‌ڕێوه‌چوون و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه به گوێره‌ی مادده‌ی 27و، كاتی دیاریكراو بۆ ره‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانكارییه‌كان به گوێره‌ی مادده‌ی 29
ج- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی و چوونه ده‌ری ده‌وڵه‌تان لهرێككهوتننامه به گوێره‌ی مادده‌ی 31 .
مادده‌ی 33:
1- ده‌قه عه‌ره‌بی، چینی، ئینگلیزی، فه‌رانسی، رووسی و ئیسپانیاییه‌كه‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه وه‌ك یه‌ك ئیعتیباریان هه‌یه‌و، هه‌موویان له لای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌مانه‌ت داده‌نرێن.
2- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێنه‌ی بڕواپێكراوی ده‌قی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بۆ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام ده‌نێرێ.
ن، نووریزاده
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: قادر وریا