چاونیوز: هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی بۆکانیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتنگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان گوازتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی پازدە لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩، بەرەبەیانییەکی زوو، لە گەڕەکی مەجبوورئاوا هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاویتە سەر ماڵێک و لاوێکیان بە ناوی “چالاک ڕەحیم دووژنە” دەستبەسەر کردووە.
شایەنی باسە، ئەو بنەماڵەیە وەک ماڵباتێکی نیشتمان پەروەر و ناسراوی شاری بۆکان دێنە ناسین و لای خەڵکی بۆکان و دەڤەرەکە ڕێز و حورمەتێکی یەکجار زۆریان هەیە.
لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو دا، ٢٤ هاونیشتمانی لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان نادیارە.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیگەرانی خۆی لە هەمبەر ئەو شەپۆلە بەربەرینەی گرتن و دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان دەردەبڕێ و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە بەشەر دۆست و مافەمرۆڤییەکان دەکا، لە ئاست ئەم سەرەڕۆییانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەدەنگ بێن.