چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “سەعید منبەری” کوڕی عوسمان و ”سیامەک منبەری” کوڕی یەدوڵڵا خەڵکی گوندی “نییەر” سەر بە شاری سنە لە لایە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کران.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەر کرانی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بە دەستدا نییە.