ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد بەناوی “ڕەحیم عەبدوڵلاهی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان بردووتە سەر شوێنی کاری(میوەفرۆشی) ئەو هاونیشتمانییە و گرتوویانە.
هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ڕەحیم عەبدوڵلاهی لەبەردەستدا نییە.