سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری ئیسلام ئاوا و دەستبەسەریان کردوون.
ئەو سێ چالاکە بە ناوەکانی “داریوش مورادی” “سوهراب مورادی” و ” ئەحمەد بەساتی” دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ کرماشان گوازراونەتەوە و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ماڵەکانیان پشکنیون. هەروەها ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەسبەسەر کراون.
“سوهراب مورادی” بەڕێوەبەری ماڵپەڕی “هەسارە”یە، کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو دەبێتەوە.