چاونیوز: سی هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شروێنە”ی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها دوو هاونیشتمانیی دیکە خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ڕەحمان خدمەتگوزار و ئەیووب حەدیسی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.