ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “شیان” سەر بە شاری سنە بە ناوی “گۆران خودامورادی”، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵیان، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی ماڵەکەیان، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە کەسییەکانی ناوبراو، لەوانە مۆبایل و کتێبەکانیشیدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
تا ئێستا دوای چوار ڕۆژ، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی گۆران خودامورادی لەبەر دەستدا نییە.