لە بانە ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەسبەسەریان کرد.
ڕۆژی 29ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕژاونەتە ماڵی عوسمان فەرەجی و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نەزاندراویان ڕاگواستووە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی عوسمان دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراو، وەک موبایل و کۆمپیوتێرەکەی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.