ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “کارۆ عەلیداد”، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییە ٢١ ساڵەیە، لە شوێنی کاری خۆی لە پاساژی مەولەوی، لەلایەن لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.