ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “چیاکۆ قوربە”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ حوکمی دادوەر، ئەم هاونیشتمانییەیان دەسبەسەر و ماڵەکەشیان پشکنیوە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی چیاکۆ، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.