ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “سینگان” سەر بە شنۆ بە ناوی “ئەمیر جانگولی”، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.