لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، بەرەبەیانی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەک بە ناوی “خالید محەممەدیان” کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی “نستان” و دانیشتووی شاری ڕەبەت سەر بە سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بە ماشینێکی پلاک شەخسی، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی شەممە، بەبێ حوکمی دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید محەممەدیان لە ڕەبەت و دوای پشکنینی ماڵەکەیان، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.