ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یەحیا مورادی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و دوای دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: یەحیا مورادی پێشتریش لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨دا دەسبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.