ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “مەنسوور مەولوودپووری”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر ئەم هاونیشتمانییەیان لە شوێنی کاری خۆی دەسبەسەر و پاشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مەنسوور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.