بەرەبەیانی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕ، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی “ڕەشید فەقێزادە” کوڕی واحید خەڵکی تاچیناوێ، “ئومید ئیبراهیمی” کوڕی قادر خەڵکی سەیداوێ و “یاسر شەریفیان” کوڕی عومەر خەڵکی پووشاوێ سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان بە شێوەیەکی توندوتیژ و بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاونیشتمانییە و دەسبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.