بەرەبەیانی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “تەرەغە” سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی “سروە شیری”، “پەیمان شیری” و “فەردین شیری” دەسبەسەر کران.
ئەم سێ هاونیشتمانییە کە ئەندامی بنەماڵەیەکن (خوشک، برا و ئامۆزا) بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کراون.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاونیشتمانییە لاور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.