ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “شیلاناوێ” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “دیاکۆ خزری”، مامی “شاهۆ خزری” لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بەبێ حوکمی دادوەر و بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شاهۆ خزری ٢١ ساڵە، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مهاباد، بە فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت بریندار کرا و بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.