بەرەبەیانی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، هاونیشتمانییەکی لاوی خەڵکی مهاباد بە ناوی “فایەق قادرزادە”، لە شوێنی کاری خۆیدا بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هاونیشتمانییەکی مێرمناڵ خەڵکی شنۆ بە ناوی “هێمن شامحەممەدی” ١٧ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.