ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی، لەوانە بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو بە ناوی “کوروش عەزیزی” و هەروەها “هێدی شادیخا” خەڵکی ئاوایی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: کوروش عەزیزی لە شوێنی کاری خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر تیمێک لە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.
کوروش عەزیزی پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩دا، دوای ماوەیەک دەسبەسەرکردن و بەندکردن، لەگەڵ شەش بەندکراوی دیکە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوون.