چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی “نەغەدە” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزادە” و “فەرزین عەبدوڵڵازادە” خەڵکی ئاوایی ” کۆیکانـ”ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو كەسەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.