چاونیوز: دوو برای خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “دانا و زانا ئەحمەدپوور” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “دانا ئەحمەدپوور” و “زانا ئەحمەدپوور” کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان لە لایەنە پێوەندیدارەکانەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم دوو برایە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.