هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “ئەندێزێ” سەر بە پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان قادری”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” بە ٨ مانگ بەندکران حوکم دراوە.
ئەم هاونیشتمانییە ٢٥ ساڵەیە، ٢٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەم لاوە کوردە پێشتر چەندین جار بانگی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز بە ڕەحمان قادری ڕاگەیەندراوە.