چاونیوز: دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)،
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور ناسر هیمەتی خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی ئیسفەهان، پزشکی دەروون ناس و چالاکی مەدەنی کورد، پاش سەردانی کردنی بەشی بەڕێەبردنی حوکمەکان لە دادگای ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە گوازرایەوە.
ناسر هیمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار٩٧ی هەتاوی و لە پێیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە خامنەیی، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.