هێزه‌کانی هه‌نگی سنووریی سه‌لاسی باوه‌جانی پۆلێک کۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌سترێژی چه‌که‌کانیان و دوو که‌س له‌وانیان پێکا.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له خاڵی سنوریی “شێخ‌سه‌له” بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران دوو که‌س له‌وان بریندار بوون که یه‌ک له‌وان ناوی “وه‌لی ڕه‌مه‌زانی”یه و ژن و منداڵی هه‌یه و فیشه‌ک بر زگ و ڕانی که‌وتوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری “کوردپا” برینداره‌که‌ی دیکه‌ی ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران کاسبکارێکی خه‌ڵکی گوندی “ههرمێیان” بووه که تا ئێستا ناوه‌که‌ی نه‌زاندراوه.
جێی باسه که به‌رده‌وامیی هێرشی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کاسبکاران له ساڵی نوێ له حاڵێک دایه که به پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له ماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 52 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە. هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی 14 کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌کته‌ی دڵ، سەرمابردوویی و کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 36 که‌سیش بریندار بوون و وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران،هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر سەدان میلیارد تمەن باری کاسبکاران داگرتوە.