چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”یادگار دڵجوو“ و ”سەرکەوت عیبادی“ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی مەریوان بانگ کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی گشتی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
سەرکەوت عیبادی و یادگار دڵجو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)“ حوکم دراون. بە پێی ئەو حوکمە سەرکەوت حوکمی یەک ساڵ بەندکران و یادگار حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.