چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “ڕەشید ڕەحیمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەک بەناوی “بەهائەددین مستەفانیژاد” خەڵکی ئاوایی “بەرکەمران”ـی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵ دراوەکانی سەر ئەو دوو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.