چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دیکە لە ئاوایی “ملقەڕنی” سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “ملقەڕنی”ـی سەر بە شاری سەقز بەناوەکانی “محەممەد فەدەوی” و “ڕەحمەتوڵلا سالحیان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران.
هەر لەم پێوەندییەدا و هەر لەو ڕۆژ، هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” دەسبەسەر کرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو سێ هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.